ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

پاریس سانجێرمان سوورە لەسەر گواستنەوەی ئۆسیمین

یاریگا –

ڤیکتۆر ئۆسیمین لە کۆتایی ئەم وەرزە ناپۆلی جێدەهێڵێت و پاریسیش سوورە لەسەر گواستنەوەی.

رۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان رژدە لەسەر گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، ئامادەیە لە مێرکاتۆی هاوینە بڕە پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات کە 111.5 ملیۆن پاوەندە.

بە ئەگەرێکی زۆر کیلیان ئێمباپێ لە هاوینی داهاتوو ماڵئاوایی لە یانە فەڕەنسییەکە دەکات و پەیوەندی بە ریال مەدریدی ئیسپانی دەکات.

بۆیە پاریسییەکان، هێرشبەرە نایجیرییەکە بە شوێنگرەوەیەکی گونجاو دەزانن، ئامادەن لە هاوین هەمووشتێک بکەن لەپێناو بەدەستهێنانی تواناکانی.

ئۆسیمین ئاشکرایکردووە ئەم وەرزە کۆتا وەرزی دەبێت لە ناپۆلی، هاوینی داهاتوو یانەکە جێدەهێڵیت، ئەو یانەیەشی هەڵبژاردووە، کە پەیوەندی پێوە دەکات، بەڵام تا ئێستا ناوی یانەکەی ئاشکرا نەکردووە.

هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵانییەکە لەم وەرزە بە درێسی ناپۆلی لە 25 یاری 13 گۆڵی کردووە و 4 گۆڵیشی درووستکردووە، بەڵام لەچاو وەرزی رابردوو ئاستی هەندێک پاشەکشەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button