تێنس

ڕۆجێر فیدرێر بە شێوەیەکی تایببەت پیرۆزبایی لە ڕافایل نادال دەکات

یاریگا- شەوی ڕابردوو ڕافایل نادال توانی بە سێکۆمەڵەی بێ بەرامبەر یاریی کۆتایی ڕۆڵان گارۆس لە نۆڤاک جۆکۆڤیچ بباتەوە و بۆ جاری سیازدەهەم لە مێژووی خۆیدا پاڵەوانە ئیسپانییەکەی یاریگای خۆڵین ئەو جامە بباتەوە.

دوای بردنەوەکە، ڕۆجێر فیدرێری ئەستێرەی ناوداری تێنس و ڕکابەری کلاسیکی نادال، پیرۆزباییەکی تایبەتی ئاراستەی پاڵەوانەکەی ڕۆڵان گارۆس کرد بە هاوپێچ لەگەڵ وێنەیەکی پێکەوەیی خۆیان و، نووسیویەتی:

“من هەمیشە ئەوپەڕی ڕێزم بۆ ڕافا هەبووە چ وەک هاوڕێیەک یاخود پاڵەوانێک. وەک گەورەترین ڕکابەری چەندین ساڵەم، باوەڕم وایه کا پاڵنەر بووینە بۆ یەکتر تا ببینە یاریزانێکی باشتر. هەر بۆیە شانازییەکی ڕاستەقینەیە بۆم که پیرۆزبایی خۆمی لێ بکەم بەبۆنەی بردنەوەی نازناوی  گراند سلام بۆ جاری 20هـەم  لە مێژووی خۆیدا. ئێجکار تایبەتە کە بۆ جاری 13هـەم بۆتە پاڵەوانی ڕۆڵان گارۆس، کە ئەوەش یەکێکە لە مەنزنترین دەستکەوتەکانی ئەم وەرزشە. هەروەها پیرۆزبایی لە تیمەکەشی دەکەم، چونکە هیچ کەس بە تەنیا ناتوانێت ئەم کارە ئەنجام بدات. هیوارم ئەو 20ـە، هەنگاوێکیتربێت لە گەشتە بەردەوامەکە بۆ هەردوکمان. دەستخۆش ڕافا، تۆ شایستەیت.”

بۆ زانین، دوای ئەفسانە سویسرییەکە، نادال دووەمین  یاریزانە لە مێژوودا 20 نازناوی گراند سلام بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button