ئیسپانیا

ناداڵ بەشداریی گراند سلامی ئوستراڵیا ناکات

یاریگا

ڕافایل ناداڵ تێنسزانی ئیسپانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند بە هۆی پێکان لە توانایدا نابێت بەشداری پاڵەوانیەتی تێنسی گراند سلامی ئوستراڵیا بکات.

تێنسزانە ئیسپانییەکە و خاوەنی 22 ناسناوی گراند سلام دوای نزیکەی ساڵێک دابڕان بە هۆی پێکان. دواجار هەفتەی رابردوو گەڕایەوە و بەشداری پاڵەوانەتییەکی کردەوە.

نادال لە یەکەمین دەرکەوتنی بەشداری پاڵەوانێتی بریسبەینی ئوسترالیای کرد وەکو ئامادەکاری بۆ گراند سلامی ئەم وڵاتە، بەڵام جارێکی دیکە تووشی پێکان هاتەوە.

نادال لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی ئێکس نووسیویەتی ناتوانێت بەشداری پاڵەوانێتیەک بکات کە پێنج سێت لەسەر یەک رکابەری بکات، بۆیە بڕیاریداوە بگەڕێتەوە ئیسپانیا و پێشکنینی پزیشکی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button