ئیتاڵیاگرنگترین

دوای مسۆگەرکردنی چامپیۆنزلیگ؛ ناپۆلی بە فەرمی گرێبەستی هۆیلوندی کردە یەکجاری

هۆیلوند بە 50 ملیۆن یۆرۆ لە ناپۆلی مایەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ناپۆلی بە فەرمی رایگەیاند کە گرێبەستی راسموس هۆیلوند، هێرشبەری دانیمارکی یانەکەیان کردووە بە هەمیشەیی، ئەمەش دوای کارابوونی بەندێکی تایبەت لە رێککەوتنی نێوانیاندا.

چامپیۆنزلیگ هۆیلوند لە باشووری ئیتاڵیا دەهێڵێتەوە
هۆیلوند کە ئەم وەرزە بە شێوازی خواستن لە مانچێستەر یونایتدەوە رووی لە ناپۆلی کردبوو، لە گرێبەستەکەیدا مەرجێکی پێشوەختە هەبوو؛ بەگوێرەی مەرجەکە، لە ئەگەری سەرکەوتنی یانە شینپۆشەکە بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، ناپۆلی پابەند دەبێت بە کڕینەوەی یەکجاریی هێرشبەرەکە.

دوای ئەوەی ناپۆلی بە فەرمی بلیتی چامپیۆنزلیگی مسۆگەر کرد، بڕگەی کڕینە ناچارییەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کارا بوو.

وردەکاریی دارایی گرێبەستەکە؛
 کۆی گشتی تێچووی گواستنەوەی هۆیلوند بۆ ناپۆلی گەیشتە 50 ملیۆن یۆرۆ، کە بەم شێوەیە دابەشکراوە؛

  • 6 ملیۆن یۆرۆ؛ تێچووی گواستنەوەکە بە شێوازی خواستن بۆ ئەم وەرزە.

  • 44 ملیۆن یۆرۆ؛ بڕی پارەی پێدراو بۆ کڕینەوەی هەمیشەیی و کۆتایی یاریزانەکە.

بەم هەنگاوە، کارگێڕیی ناپۆلی یەکێک لە گرنگترین دۆسیەکانی هێڵی هێرشبەری بۆ وەرزی داهاتوو داخست و هۆیلوند بە فەرمی بووە جەمسەرێکی سەرەکی لە پڕۆژە داهاتووەکانی یانەکەدا لە خولی ئیتاڵی و چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button