ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فابرێگاس باس لە کێشەی ژووری خۆگۆڕینی ریال مەدرید و داهاتووی نیکۆ پاز دەکات

دەبێتە راهێنەری ریال مەدرید؟

Yariga App

یاریگا –

سێسک فابرێگاس باس لە وەرزی سەرنجڕاکێشی خۆی لەگەڵ کۆمۆ دەکات و فەلسەفەی راهێنەرایەتی، ئاواتەکانی بۆ داهاتوو و گرنگی پاراستنی بەهێزی ژووری خۆگۆڕینی لە سەرووی هەموو شتێکەوە روون کردەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی ئێل پارتیدازۆ دێ کۆپێ، راهێنەرە ئیسپانییەکە ئاشکرای کرد کە رۆڵی ئەو لە کۆمۆ تەنیا راهێنەرایەتی نییە چونکە خاوەن لەنێو یانەکەدا پشکیشە.

فابرێگاس گوتی:

من پڕۆژەیەکم بینی، دەرفەتێک نەوەکوو تەنیا بۆ کۆتاییهێنان بە کاروانی یاریزانیم، بەڵکوو بۆ دەستکردن بەو کارەی کە پێشتر لە یاریکردن زیاتر خۆشم دەویست: راهێنەرایەتی.

راهێنەرە ئیسپانییەکە روونی کردەوە کە چێژ لە هەبوونی بەرپرسیارێتی لەنێو یانەکەدا دەبینێت، جەختیشی کردەوە کە خودی خۆی سەرپەرشتی بڕیارەکانی گواستنەوە دەکات و گوتی: “من ئەو کەسەم کە گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکاندا واژۆ دەکەم.”

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا راهێنەرایەتیکردنی ریال مەدرید هێڵی سوورە بۆ ئەو، فابرێگاس روونکردنەوەیدا و گوتی:

نەخێر، هێڵی سوور بۆ من یاریدەدەری راهێنەرە، هەمیشە ویستوومە ببمە راهێنەری تیمی یەکەم. لە رابردوودا زۆر حەزم دەکرد لەگەڵ کارلۆ ئانچیلۆتی کار بکەم.


سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ژووری خۆگۆڕین و گرژییەکانی نێوان ڤینیسیۆس جونیۆر و چابی ئالۆنسۆ، راهێنەرەکەی کۆمۆ زۆر جەختی لە بەرگریکردن لە گرنگی کاری بەکۆمەڵ کرد و گوتی:

دەبێت ئامادەبیت بڕیارێکی باش بدەیت. لە سەرووی هەموو شتێکەوە، ئەوەی وات لێدەکات ببیتە راهێنەرێکی باشتر و گروپێکی باشت هەبێت، ئەوەیە کە دەبێت سەرەتا بیر لە گروپەکە بکەیتەوە. ئەوەی کە هیچ کەس لە گروپەکە باشتر نییە و هیچ کەس لە سەرووی گروپەکە نییە. ئەگەر گروپەکە یەکگرتوو و بەهێز بکەیت، ئەو کات هەر کەسێک بیەوێت بڕوات، دەتوانێت بۆ هەر کوێیەکی بوێت بڕوات، بەڵام تۆ هەمیشە رێزی گروپەکەت دەبێت و شتەکان لە ماوەیەکی درێژخایەندا باشتر دەبن.


ناوەڕاستکارەکەی پێشووی یانەی ئارسیناڵ، ئارسین ڤینگەر وەکوو ئەو راهێنەرە ناو دەبات کە زۆرترین کاریگەری لەسەری هەبووە، بەهۆی ئەو متمانەیەی لە تەمەنێکی بچووکدا پێی بەخشیوە.

فابرێگاس هەروەها ستایشی نیکۆ پازی کرد، کە لە ریال مەدریدەوە هاتووە و گوتی:

نیکۆ کوڕێکی زۆر باشە، وەکوو کوڕێکە بۆ من. ئێمە کۆمۆین، فشار لەسەر ئێمە هاوشێوەی فشاری ریال مەدرید نییە. ئەو گەشەی زۆری کردووە، بەڵام پێم وایە مانەوەی ساڵێکی دیکە لێرە بۆ ئەو زۆر باش دەبێت. هێشتا باسی داهاتوومان نەکردووە.

سەبارەت بە تۆپی پێی نێودەوڵەتی، فابرێگاس خۆی وەکوو سەرسامێکی گەورەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ناوبرد و پێی وایە ئەوان پاڵێوراوی سەرەکین بۆ مۆندیالی داهاتوو. لە کۆتاییدا، ئەو نیگەرانییەکانی خۆی لەبارەی دابەزینی ئاستی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە ساڵانی دواییدا دەربڕی و گوتی پێگەیاندنی لاوان لە ئیتاڵیا زۆر زیاتر جەخت لەسەر تاکتیک و ئەنجام دەکاتەوە، نەوەکوو داهێنان و توانای رووبەڕووبوونەوەی تاکەکەسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button