سەردەمی رابواردن کۆتاییهات؛ چابی ئاڵۆنسۆ بۆ سزادانی یاریزانە تەمبەڵەکانی چێڵسی هاتووە
ئاڵۆنسۆ لە ئێستاوە چاودێریی یاریزانەکان دەکات

یاریگا –
یانەی چێڵسی بە شێوەیەکی فەرمی چابی ئاڵۆنسۆی وەکوو راهێنەری یانەکە دەستنیشانکرد و چاوەڕوانی یاسا و رێسای توند لە راهێنەرە باسکییەکە دەکرێت.
رۆژنامەی تێلێگراف ـی بەریتانی لە راپۆرتێکی شیکارییدا ئاشکرای دەکات کە دەستنیشانکردنی ئاڵۆنسۆ وەکوو پیاوی یەکەمی چێڵسی، تەنیا گۆڕینی راهێنەر نییە، بەڵکوو تێکشکاندنی ئەو کلتووری بیانووهێنانەوەیە کە لە چەند وەرزی رابردوودا یانەکەی خنکاندووە.
‘Enzo Fernandez has won a World Cup? So what, Alonso won one with Spain, along with the European Championships’
That Club World Cup? Alonso will raise you two Champions Leagues.@Matt_Law_DT on Chelsea’s new manager 👇https://t.co/LLINd0k6yi pic.twitter.com/g4jhqk99qe
— Telegraph Football (@TeleFootball) May 17, 2026
پەیامێک بۆ یاریزانە یاخییەکان؛لێرە چیدیکە گاڵتەجاڕی ناکرێت!
وەرزی رابردوو یاریزانانی چێڵسی زۆر بە ئاسانی راهێنەرەکەیان دەکردە قوربانی؛ گراهام پۆتەریان بە هاری پۆتەر ناودەبرد و لیام رۆسینیۆریان وەکوو مامۆستای جێگرەوە سەیر دەکرد، تەنانەت ئێساڤاو بەهرەمەندی بەڕازیلی بە گاڵتەجاڕییەوە گوتبووی باوەڕ ناکات رۆسینیۆر رۆژێک لە رۆژان یاریزانی پیشەگەر بووبێت کاتێک نەیتوانیوە تۆپێک کۆنترۆڵ بکات!
بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە؛ تێلێگراف دەڵێت؛ ئێنزۆ فێرناندێز مۆندیالی بردووەتەوە؟ کێشە نییە، ئاڵۆنسۆ مۆندیال و یۆرۆشی هەیە. شانازی بە درێسی چێڵسی و نازناوی جیهانییەوە دەکەن؟ ئاڵۆنسۆ دوو چامپیۆنزلیگی هەیە. بیر لە یاریکردن بۆ ریال مەدرید دەکەنەوە؟ ئەو 5 ساڵ لە بێرنابیۆ پاشا بووە. ئاڵۆنسۆ کە بە کلتووری توند و جیددییەت ناسراوە، هاتووە تاوەکوو کۆتایی بە کارتە زەرد و سوورە بێماناکانی یاریزانان و بێسەروبەریی نێو یاریگا بهێنێت.
ناونیشانەکە هەموو شتێکە
بۆ یەکەمجار، خاوەنە ئەمریکییەکانی چێڵسی نازناوی راهێنەری سەرەکییان لابرد و ئاڵۆنسۆیان وەکوو بەڕێوەبەر دەستنیشانکرد، ئەمە دانپێدانانە بە پێگە و قورسایی ئەم پیاوە 44 ساڵانەیە. راستە ئاڵۆنسۆ لە ریال مەدرید کۆتاییەکی باشی نەبوو، بەڵام پاشەکشەی ئێستای مێرێنگی دوای رۆیشتنی ئەو، و ئەو شۆڕشەی لەگەڵ لیڤەرکوزن کردی، وایکردووە تەواوی ژووری خۆگۆڕینی چێڵسی بە چاوێکی تایبەتەوە تەماشای بکەن.
کار فەرمییەکەی راهێنەرە باسکییەکە لە یەکی تەمموز دەستپێدەکات، بەڵام ئەو لە ئێستاوە لە رێگەی شاشەکانەوە چاودێری دوو یاری کۆتایی چێڵسی بەرامبەر تۆتنهام و سەندرلاند دەکات بۆ ئەوەی لیستە رەش و سپییەکەی خۆی ئامادە بکات. پەیامەکە روونە: هەر یاریزانێک لەگەڵ ستانداردی توندی ئاڵۆنسۆ نەگونجێت، جێگەی لە ستامفۆرد بریدج نابێتەوە.



