تەواو؛ پاریس سانجێرمان لەگەڵ قرشەکەی بارسێلۆنا گەیشتە رێککەوتن
گرێبەستەکەی تاوەکوو 2031

یاریگا –
فێران تۆرێس بووەتە یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی بارسێلۆنا.
بارسا لە بەرامبەر رۆیشتنی یاریزانەکەدا نابێتە رێگر ئەگەر بڕیاری جێهێشتنی یانەکەیدا، بەڵام دەیانەوێت لە دانوستانەکاندا توند بن. ئێستا فێران تاکە هێرشبەری نووکی سروشتییە لە پێکهاتەکەدا و وەکوو یاریزانێک بە بەهایەکی نێودەوڵەتی بەهێزەوە دەمێنێتەوە. رۆیشتنی ئەو رۆژ بە رۆژ ئەگەری زیاتر دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نیکۆلۆ شێرای رۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵی، پاریس سانجێرمان لەگەڵ فێران تۆرێس بە گرێبەستێک تاوەکوو 2031 گەیشتووەتە رێککەوتنی تەواو و ئامادەیە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئیسپانییەکە، یەکەم گرێبەستی فەرمی پێشکەشی بارسێلۆنا بکات و یاریزانەکەش ئامادەیە بۆ جێهێشتنی بارسێلۆنا.
نیکۆلۆ شێرا ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە هەمان کاتدا دوو یانەی ئینگلیزیش لە هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا نزیکبوونەتەوە، بەڵام ئەو بڕیاری خۆیداوە و پاریس سانجێرمانی هەڵبژاردووە.
🚨 Excl. – Agreement in principle for a contract until 2031 between Ferran #Torres and #PSG, which are ready to submit to #Barça the first official bid to sign the spanish forward (ready to leave #FCB). Ferran has also been approached by 2 english clubs but has chosen #Paris
— Nicolò Schira (@NicoSchira) July 12, 2026



