فەرمی؛ کەریم ئادیێمی بەشداریی راهێنانەکانی بۆڕووسیا دۆرتموند ناکات

یاریگا –
دوای گەیشتن بە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند، خشتەی کاتیی گواستنەوەکە ئێستا نزیکە لە تەواوبوون. ئەگەر هیچ گرفتێکی کۆتا خولەکەکان نەیەتە پێشەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەم باڵە ئەڵمانییە پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدات و لە 15 و 16ـی تەممووزدا بە فەرمی بناسێندرێت.
ئەم کاتە بە تەواوی لەگەڵ پلانەکانی پێش دەستپێکردنی وەرزی بارسێلۆنادا دەگونجێت. تیمی هانزی فلیک لە 13ـی تەممووزدا بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و یەکەمین یەکەکانی راهێنان لە شاری وەرزشیی خوان گامپەر کۆدەبنەوە. دوو رۆژ دواتر، چاوەڕوان دەکرێت ئادیێمی ببێتە دووەم گرێبەستی فەرمیی بارسێلۆنا لەم هاوینەدا و دەست بە راهێنانەکانی بکات لەژێر سەرپەرشتیی راهێنەرە ئەڵمانییەکەدا.
ئەمڕۆ یانەی بۆڕووسیا دۆرتموند بەفەرمی رایگەیاند کە یاریزانەکە بەشداریی مەشقەکان ناکات بەهۆی گفتوگۆکردنی رۆیشتنی لە یانەکە و لە بەیاننامەیەکدا نوسیوویەتی:
کەریم ئادیێمی لە پشکنینە پزیشکییەکانی ئەمڕۆ ئامادە نەبوو، یاریزانەکە ئازادکراوە لەگەڵ یانەکانی دیکە گفتوگۆ بکات.
ℹ️ Karim Adeyemi und Kjell Wätjen fehlen heute bei der Leistungsdiagnostik. Beide Spieler sind für Gespräche mit anderen Vereinen freigestellt.
— Borussia Dortmund (@BVB) July 12, 2026



