تێنسگرنگترین

جۆکۆڤیچ سه‌ركه‌وت بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیا

یاریگا-

له‌ پاڵه‌وانه‌یتی ئوسترالیای كراوه‌ نۆڤاک جۆکۆڤیچ سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر ئادریان مانارینۆی فەرەنسی بەدەستهێنا، گه‌یشتنی بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی مسۆگه‌ر كرد.

لە یارییەکی قۆناخی 16ی پاڵەوانێتی جامی ئوسترالیای کراوە بۆ تێنس، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی رووبەڕووی ئەدریان مانارینۆی فەرەنسی بووەوە، نۆڵی ئاستێكی سه‌رسورهێنه‌ری پێشكه‌شكرد و به‌ كاتژمێرێك و 44 خوله‌ك به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌لام یارییه‌كه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو كرد، خاڵی كۆمه‌ڵه‌كانیش بریتینی بوون له‌ (6-0)(6-0)(6-3).

جۆکۆڤیچ بۆ 58مین جار گەیشتە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکانی گراند سلام و ژمارەی پێوانەیی رۆجەر فێدرێری یەکسانکردەوە.

بەم سه‌ركه‌وتنه‌ جۆکۆڤیچ سەرکەوت بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی خولەکە و بردنەوەی ژمارە 32ی لەسەریەکی لە پاڵەوانێتیەکە بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button