تێنسگرنگترین

سینەر بۆ یەکەمجار له‌ مێژوودا نازناوی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیای بەدەستهێنا

یاریگا –

یانیک سینەر دوای بردنه‌وه‌ی له‌ دانییل مێدڤێدیڤی بۆ یەکەمجار لە ژیانی پیشەگەریدا نازناوی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیای تێنسی بەدەستهێنا.

له‌ یاریكۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی كراوه‌ی ئوسترالیا بۆ یاری تێنس، یانیك سینه‌ری ئیتاڵی رووبه‌رووی دانییل مێدڤێدیڤی رووسی بووه‌، یاریزانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌و نازناوه‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوویدا به‌ ده‌ستهێنا ماوه‌ی یارییه‌كه‌ش سێ کاتژمێر و 44 خولەکی خایاند.

سینه‌ر سه‌ره‌تاییه‌كی خراپی له‌ یارییه‌كه‌ ده‌ستپێكرد و دوو گێمی یه‌ك له‌ دوایه‌ك به‌ ئه‌نجامی  (3-6)، (3-6) دۆراند خه‌ریك بوو نازناوه‌كه‌ له‌ ده‌ست بدات، به‌ڵام دواتر سێ گێمی به‌ ئه‌نجامی  (6-4)، (6-4)، و (6-3) برده‌وه‌و یارییه‌كه‌ی له‌ سوودی خۆی ته‌واو كرد.

كۆی خه‌ڵاته‌ دارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی كراوه‌ی ئوسترالیا 76 ملیۆن دۆلاره‌و و 128 یاریزانی ریزبه‌ندی به‌شداری ده‌كه‌ن

كۆی خه‌ڵاته‌ دارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی كراوه‌ی ئوسترالیا 76 ملیۆن دۆلاره‌و و 128 یاریزانی ریزبه‌ندی به‌شداری ده‌كه‌ن

له‌سه‌ر ئاستی خانمانیش، ئارینا سابالێنکای بیلاروسی بەبردنەوەی لە چینین ژێنگی چینی نازناوه‌كه‌ی به‌ ده‌ستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button