تێنسگرنگترین

رافایێل نادال لە پاڵەوانیەتی ئیندیان وێڵز کشایەوە

یاریگا –

رافایێل نادالی ئیسپانی لە پاڵەوانیەتی ئیندیان وێڵز کشایەوە.

بەشێوەیەکی فەرمی نادال رایگەیاند، لەڕووی توانای جەستەییەوە ئامادە نییە و ناتوانێت بەشداری پاڵەوانیەتی ئیندیان وێڵز بکات و کشانەوەی خۆی لە پاڵەوانیەتییەکە راگەیاند.

بەداخێکی زۆرەوە پێتان رادەگەیەنم دەبێت لەم پاڵەوانیەتییە سەرسوڕهێنەرە (ئیندیان وێڵز) بکشێمەوە. هەمووتان دەزانن من چەند ئەم شوێنەم خۆشدەوێت و چەندە حەزدەکەم یاری تیادا بکەم، هەر ئەمەش هۆکاربوو بەردەوام مەشقم دەکرد تا ئامادەبم.

زۆر هەوڵمدا و زۆر خۆم ماندوو کرد، بەڵام لە کۆتایی ئەم هەفتەیە پشکنینم کرد، دەرکەوت ئێستا توانای ئەوەم نییە بەشداری پاڵەوانیەتییەکی وا گرنگ بکەم.

بڕیارێکی ئاسان نییە و سەختە، بەڵام ناتوانم درۆ لەگەڵ خۆم و هەزاران هاندەریش بکەم، بیرتان دەکەم، دڵنیام پاڵەوانیەتیەکی سەرکەوتوو دەبێت.

ئەستێرە ئیسپانییەکە بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکان زۆربەی پاڵەوانێتییە گەورەکانی ئەم دواییە بێبەش بووە، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ دوایین ساڵی یاریکردنی بێت و لە کۆتایی ساڵەکە وازهێنانی لە یاریکردن رابگەیەنێت

بابەتی زیاتر

Back to top button