ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

دێشامب یاریزانێکی نوێی بانگهێشت دەکات

یاریگا
دیدیێ دێشامب، راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا ئەمڕۆژانە کێشەی گەورەی بۆ درووست بوون و دوو یاریزانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بونە، ئەوانیش پۆل پۆگبا و حوسام عەوارن.

ماڵپەری وەرزشی گۆڵ بڵاویکردووە پاش ئەوەی حوسام عەوار بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا کرا، لە کاتی ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوت ئەو یاریزانە تووشی پەتاکە بووە، بۆیە هەر زوو ناوی لە لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکان دوور خرایەوە و لە شوێنی ئەو نەبیل فەکیر ناوەڕاستکاری یانەی ریال بێتیسی ئیسپانیا بانگهێشت کراوە.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا ئامادەکاری بۆ یارییەکانی لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکات، کە بریارە سەرەتای مانگی داهاتوو لە یاریی یەکەم رووبەرووی هەڵبژاردەی سوید ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button