فه‌ره‌نسا

یاریزانێکی پاریس بەر لە یارییەکەی بارسێلۆنا تووشی پێکان بوو

یاریگا –

شەوی رابردوو، نۆردی مۆکیلی، بەرگریکاری پاریس سانجێرمان، لە خولەکی 14ی یارییەکەی بەرامبەر کلێرمون بەهۆی پێکانەوە یاریگای جیهێشت.

شەوی رابردوو لە خولەکی 8ی یاری نێوان پاریس سانجێرمان و کلیرمۆن لە خولی فەرەنسا لە یاریگای پارک زێ پرینسس، نۆردی موکیلی بەرگریکاری راستی پاریسییەکان بە توندی بەر ماسامبا ئەندای گۆڵپارێزی رکابەر کەوت. ئەو رووداوەی کە بووە هۆی برینداربوونی.

بەرگریکارە فەرەنسییەکە بۆ چەند خولەکێک چارەسەری بۆ کرا، هەرچەندە موکیلی ویستی بەردەوام بێت لە یاریکردن بەڵام دواجار لە خولەکی 14دا ئەشرەف حەکیمی شوێنی گرتەوە.

لویس ئێنریکی لەم پەراوێزدا قسەی لەگەڵ موکێلی نەکرد، بەڵام لویس کامپۆس بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان قسەی کرد و پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە پێویستە گۆڕانکاری پێبکرێت.

ستافی تەکنیکی پاریس دەیانەوەێت مۆکێلی بۆ یاریی داهاتوویان بەرامبەر بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ ئامادە بێت، کە پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆیدا رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 22:00 یاری دەکات.

لە راستیدا بەهۆی سڕکردنی ئەشرەف حەکیمی لەم یارییە، مۆکیلی بە یەکەم هەڵبژاردە دادەنرێت بۆ جێگرتنەوەی. مۆکێلی لەم وەرزەدا لە 16 یاریدا 731 خولەک یاریی کردووە و هاوکات یەک گۆڵ و ئەسیستیشی هەیە. ئەگەر هاتوو بەرگریکارەکە ئامادە نەبوو، هەموو شتێک ئاماژە بە وارن زایر ئیمری یاریزانی تەمەن 18 ساڵ دەکات کە شوێنی ئەو بگرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button