فه‌ره‌نساگرنگترین

چوامینی: ئێمە ریاڵ مەدریدین لە هیچ کەس ناترسین

یاریگا-

ئۆرێلیەن چوامینی ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی ریاڵ مەدرید، ئامادەیی یانەکەی بۆ رووبەڕووبونەوەی مانچێستەر سیتی راگەیاند.

چوامینی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئەڵمانیا رۆژی شەممەی داهاتوو، باسی لە یارییەکەی بەرامبەر مان سیتی کرد لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

ئێمە ریاڵ مەدریدین، ناکرێت لە هیچ یانەیەک بترسین، وەرزی پێشوو ئێمەیان کردە دەرەوەی چامپیۆنزلیگ،بەڵام ئەمجارەیان تۆڵە دەکەینەوە، نیشانی دەدەین ریاڵ مەدرید کێیە، ئەگەر دەتەوێت باشترین بیت پێویستە شکست بە باشترینەکان بهێنێت، ئەوە کاری ئێمە دەبێت هەموو یارییەک، تاوەکو نازناوەکە بەرز دەکەینەوە.

سەبارەت بە بەراوردی نێوان کیلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاند کە کامیان باشترن، چوامینی وتی:

بەدڵنیاییەوە ئێمباپێ، راستە هالاند یاریزانێکی زۆر باشە، بەڵام من ئێمباپێ بە باشتر دەزانم.

چوامینی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا 29 یاری کردووە، توانیویەتی 3 گۆڵ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button