ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

“ڕێککەوتن لەسەر پیانیچ – ئارسەر لە نێوان یوڤی و بارسا تەواو بووە”

یاریگا- لە کۆتاییدا یوڤێنتوس و بارسێلۆنا خۆیان یەکلایی کردەوە لە بابەتی ڕێککەوتن لە سەر میراڵیم پیانیچ و ئارسەر مێلۆ کە ماوەیەکە یەم ئاڵوگۆڕە بۆتە هەواڵی سەرەکی گواستنەوەکان.

بە گوێرەی زانیارییەکانی حوسێن یاسین، پەیامنێری بین سپۆرتس لە ئیتاڵیا، کە لە ڕێگەی تویتەری خۆیەوە بڵاوی کردۆتەوە، وردەکارییەکانی ئەو ڕێککەوتنە لە نێوان یوڤی و بارسا یەکلایی بووەتەوە.

هەر بە گوێرەی هەواڵەکەی ئەو پەیامنێرە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەریەک لەو دوو یاریزانە ڕوو دەکەنە یانە نوێیەکەیان بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، پاشان دەگەڕێنەوە یانەکانی ئێستایان بۆ تەواوکردنی یارییە ماوەکانی ئەم وەرزە.

ئەو ڕێککەوتنە لە ئێستادا ڕەخنەی هێناوەتە سەر یانە کەتەلۆنییەکە بەوەی یەکێک لە یاریزانە گەنجەکانی کە وەک داهاتووی بلاوگرانا دەبینرا لە هێڵی ناوەڕاست، دەگۆڕێتەوە بە یاریزانێک کە تەمەنی 30 ساڵی تێپەڕاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button