ئیسپانیاسعودیە

فرانک کیسێ: بارسێلۆنا خیانەتی لێکردم

یاریگا –

فرانک کیسێ زۆر دڵتەنگە بەو شێوازەی لە بارسێلۆنا مامەڵەی لەگەڵ کراوە و هەست دەکات خیانەتیان لێی کردووە.

فرانک کیسێ تەنها دوای ساڵێک پەیوەنی کردنی بە بارسێلۆنا ئەم تیپە جێدەهێڵێت. کەم کەس بیریان لەوە دەکردەوە کە یاریزانە کۆتدیڤوارەکە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لە میلانۆ و لەسەر پێداگری چاڤی کە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات، تەنها بۆ ماوەی ساڵێک لەم یانەیە بەردەوام بێت.

کیسێ لە بارسێلۆنا هەرگیز نەیتوانی سەەرنجی چاڤی بەلای خۆیدا رابکێشێت و بچێتە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە، بەڵام گۆڵی دووەم کە لە کۆتا خولەکەکانی یاریی گەڕانەوەی لالیگا بەرامبەر ریال مەدرید تۆماری کرد، رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە هەنگاوی بارسێلۆنا بەرەو پاڵەوانێتی.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر فابریزیۆ رۆمانۆ  رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بەدوایین پێشهاتەکانی پڕۆسەی دانوستانەکانی یانەی ئەهلی و بارسێلۆنا نووسیبووی، کە هەردوو یانە سەرجەم بەڵگەنامە فەرمییەکانی گرێبەستی فرانک کیسێ واژۆ دەکەن و یاریزانەکەش لە پاریس پشکنینە پزیشکییەکانی تەواو دەکات.

بەم شێوەیە، ئەهلی سعودی کە پێشتر توانیبووی ئیدوارد مێندی، رۆبێرتۆ فیرمینۆ، ریاز مەحرەز و ئالان سانت ماکسیمین بۆ یانەکەی رابکێشێت، ئێستا بەنیازە پێنجەمین کڕینی گەورەی هاوینەی خۆی ئاشکرا بکات.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ سپۆرت نووسیویەتی:

فرانک کیسێ زۆر دڵتەنگە لە بارسیلۆنا و چاڤی و بە هاوڕێکانیشی راگەیاندووە کە هەست بە خیانەت دەکات. ئەو پێی وایە ئەو چەواشەکارییەک بووە بۆ بارسێلۆنا و وەک یاریزانێکی ئازاد گواستویانەتەوە بۆ ئەوەی دوای ساڵێک بە پارەیەکی باش بیفرۆشن. لەڕاستیدا کیسێ یەکێک بووە لە رێگاکانی بەدەستهێنانی داهات بۆ بارسێلۆنا، کە لەم ساڵانەی دواییدا چەندین کێشەی دارایی زۆری هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button