ئیتاڵیا

مارکوس تورام: هەر یارییەک کارتی زەرد وەربگرم باوکم سەرزەنشتم دەکات

یاریگا –

مارکوس تورام، ئەستێرەی یانەی ئینتەرمیلان دەڵێت، دوای یاریەکەی یوڤێنتوس، لیلیان تورامی باوکی بە باشی مامەڵەی لەگەڵ ناکات و سەرزەنشتی دەکات.

شەوی رابردوو، ئینتەرمیلان لە چوارچێوەی هەفتەی 23ی سێریا ئەی رووبەڕووی یۆوڤێنتوس بووەوە و بە یەک گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر ئەم تیپە سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

بەدەستهێنانی سێ خاڵ لەم یارییەدا زۆر بەنرخ و گرنگ بوو بۆ خوێندکارەکانی سیمۆن ئینزاگی، هەروەها جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ یوڤێنتوس بۆ 4 خاڵ زیادکرد.

تۆرام یەکێک بوو لەو یاریزانانەی کە کاریگەری لەسەر تاکە گۆڵی یانەکەی هەبوو، کە بەهۆی بەرکەوتنی تۆپەکە بە فێدریکۆ گاتی، توڕی گۆڵی یوڤێنتوسیان کردەوە، بەڵام هێشتا مارکوس لە هەڵسوکەوتی باوکی لە دوای یارییەکە نیگەران بوو.

لە چاوپێکەوتنێکدا لە دوای یارییەکە گوتی:

ئەم یارییە زۆر گرنگ بوو و زۆر دڵخۆشین کە توانیمان بیبەینەوە. ئەو گۆڵەی تۆمارکرا هی من نییە، بەڵکو هی تیپەکەیە. ئەم گۆڵە یارمەتیدەر بوو بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵ و زۆر دڵخۆشین.

هێرشبەرە فەڕنسییەکە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

هێشتا یاریی زۆرمان لە پێشە. سێ خاڵی گرنگمان لە بەرامبەر رکابەرێکی سەخت بەدەستهێنا و دڵخۆشین. هەموو تیپەکان بەهێزن. ئێمە لە تەنیشت یەکەوە رکابەرییەکی بەهێز درووست دەکەین.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە کاردانەوەی لیلیان تورامی باوکی لە دوای وەرگرتنی کارتی زەرد بەهۆی بەفیڕۆدانی کاتەوە چ دەبێت، تورام گوتی:

ئۆۆۆ، ئەو هەمیشە دوای هەموو یارییەک لەگەڵم شەڕ دەکات و سەرزەنشتم دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button