ئه‌وروپائیسپانیا

کاتژمێری یارییەکانی لالیگا دیاریکران

یاریگا
خاڤیەر تێباس، سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا رایگەیاندووە یارییەکانی خولی وڵاتەکەیان بریارە یازدەی مانگی داهاتوو دەست پێ بکرێنەوە و یارییەکانیش لە پێنج کاتی جیاواز بەڕێوەدەچن.

سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا رایگەیاندووە بە هۆی بەرزی پلەکانی گەرما لە وەرزی هاویندا بریاریانداوە کە یارییەکان لە پێنج کاتی جیاواز بەڕێوەبچن، ئەو یارییانەی لە ناوەڕاستی هەفتە دەکرێن لە کاتژمێرەکانی 19:30، 20، 21:30 و 22 بەڕێوەدەچن، هەروەها یارییەکانی شەممە و یەک شەممە لە کاتژمێر 17:00 19:30 و 22 بەڕێوەدەچن و لە شارەکانی وەکو بیلباو کە پلەی گەرما لە وەرزی هاوین ئاساییە یارییەکان لە کاتژمێر 17 دەکرێن، بەڵام لە شارەکانی باشوور وەکو سێڤییا وگرانادا یارییەکان کاتژمێر 22 دەکرێن.

بریارە یازدەی مانگی داهاتوو بە یاریی نێوان سێڤییا و ریال بێتیس رکابەرییەکانی لالیگا دەست پێ بکرێتەوە، کە زیاتر لە دوو مانگە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button