ئیسپانیاگرنگترین

فەرمیی: یارییەکانی خولی ئیسپانی دەبرێنە ئەمریکا

یاریگا –

لەمەودوا یارییەکانی لالیگا تەنها لەسەر خاکی ئیسپانیا بەڕێوە ناچن. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایش دەبێتە ماڵی دووەمی یانەکانی ئەو خولە ئەورووپیە.

ئەمڕۆ خافیێر تیباسی سەرۆکی خولی ئیسپانیا رایگەیاند کە دەیەوێت بۆ وەرزی 2025-2026 یارییە فەرمییەکانی خولی ئیسپانی لە ئەمریکایش بەڕێوە ببرێن.

ئامانج لەم بیرۆکەیەی تیباس بۆ گەیاندنی تۆپی پێی ئیسپانییە بە وڵاتانی دوورەدەستیش.

بردنە دەرەوەی یارییەکانی یانەکانی ئیسپانیا یەکەم ئەزموون نییە. وڵاتی سعودیە لە کۆتا پێنج جامی سوپەر، چوار جار میوانداریی جامەلەی کردووە و چاوی لەوەیە تا 2029 پێنج وەشانیتر لە ئامێز بگرێت.

بابەتی ئەنجامدانی یارییەکانی لالیگا لە ئەمریکا بابەتێکی نوێ نییە. پێشتریش پلانی بۆ دانراوە، بەڵام تا لویس رۆبیالس سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بوو، بەرهەڵستکارێکی سەرسەختی بیرۆکەکە بوو. بە دوورکەوتنەوەی ناوبراو، رێگەکە ئاسانتر بووە.

پێشتر لە ساڵی 2018 بارسێلۆنا پێشنیازێکی کرد تا یاری دێربی بەرانبەر جیرۆنا لە ئەمریکا بەڕێوە بچێت. فیفا و یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکا هاتنە سەر هێڵ و ڕێگریان کرد. تا بابەتەکە سەریکێشا بە کردنەوەی سکاڵا لە دژی رێکخەرانی یارییەکە.

لە بارەی ئەم هەنگاوە نوێیەوە، تیباس ئەمڕۆ وتی

ئەنجامدانی یارییە فەرمیەکانمان لە ئەمریکا، پێگەی ئێمە لە بازاڕیکیشوەری ئەمریکا بەهێز دەکات کە دووەم بازاڕە بۆ لالیگا لە دوای ئیسپانیا.

هێشتا دیار نییە چەند یاریی ئەو خولە دەبرێتە ئەمریکا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button