ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێنج ئەستێرەی بارسێلۆنا هێڵی سوورن

دەست لێدانیان قەدەخەیە...

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستێكی پێنج یاریزانی ئامادە كردووە كە دەست بۆ بردنیان قەدەخەیە لە مێركاتۆكانی داهاتوودا.

شەوی رابردوو ئیدارەی یانەی بارسێلۆنا بە میدیاكانی راگەیاند كە چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەكە بۆ وەرزی داهاتووش لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، پێنج یاریزانی بارسێلۆنا هێڵی سوورن لە هیچ مێركاتۆییەكی داهاتووی یانەكەدا بۆ فڕۆشتن نین.

لە راپۆرتەكەی سپۆرتیشدا هاتووە، یاریزانەكان بریتین لە، پێدری گۆنزالێز ، گاڤی، لامین یامال ، پاو كوبارسی و میكایێل فایێ.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئیدارەی بارسێلۆنا گوێ لە هیچ ئۆفەرێك بۆ فرۆشتنی ئەو پێنج یاریزانە ناگرێت، ئەگەر یانەكە لە هەر بارودۆخێكیشدا بێت.

پێدری، گاڤی، یامال، كوبارسی، فایێ

بارسێلۆنا لەم وەرزەدا نەیتوانی هیچ نازناوێك بباتەوە، لە كاتێكدا لە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ لەلایەن پاریس سانجێرمانەوە كرایە دەرەوە، هەروەها لە بردنەوەی نازناوی لالیگاش بێ هیوا بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button