ئه‌وروپا

یاریزانێكی پێشووی ئەرجەنتین: ڕۆناڵدینهۆ باشترە لە میسی

یاریگا: مارتن كاردیتی، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پێی وایە كە ڕۆناڵدینهۆ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە لیۆنێل میسی هاونیشتیمانی خۆی باشترە.

كاردیتی لە چاوپێكەوتنیدا لەگەل ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی پرسیاری لێكرا ڕۆناڵدینهۆ یان میسی؟ لە وەڵامدا ووتی: وەك ڕاهێنەرێك ئێستا ڕۆناڵدینهۆ هەڵدەبژێرم .

هەروەها ووتیشی: یاریم لەگەڵی كردووە بۆ ماوەی ساڵێك، ئەو یاریزانێكی جیاوازە، هەموو كات چئژت لە یاری وەر دەگرت لەگەڵی، شتانێكی ئەنجام دەدا بە تۆپ كە دەیتوانی چەندین جار دووبارەی بكاتەوە لە یاری.

لە كۆتایشدا ووتی: ڕۆناڵدینهۆ جیاواز بوولە هەمووانی دیكە لە هەموو شتێك چ لە ڕاهێنانەكان و چ لە یاری شانازیە بۆ من كە یاریم لەگەڵی كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button