ئه‌وروپا

ڕۆناڵدینهۆ:مێسی بۆ من وەك برایەكی بچووكە

یاریگا-

ڕۆناڵدینهۆ، ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی پێی وایە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی تا تەمەنی 50 سالی دەتوانێت یاری تۆپی پێ بكات.

ڕۆناڵدینهۆ و مێسی پێكەوە لە بارسێلۆنا یارییان دەكرد پێش پەیوەندیكردنی ڕۆناڵدینهۆ لە هاوینی 2008 بە ڕیزەكانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵیەوە.

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ” tele foot ” ڕۆناڵدینهۆ ووتی: مێسی بۆ من برایەکی بچووکە و هاوڕێیەکی گەورەیە کە دەتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر یاری تۆپی پێ بکات.

جادووگەرە بەڕازیلیەكە بەردەوام بوو ووتی: ئەگەر مێسی بیەوێت دەتوانێت یاری تۆپی پێ بكات تا دەگاتە تەمەنی 50 ساڵی.

مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانیان ببنە پاڵەوانی جیهان دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە لێدانی یەكلاكەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button