یاریگا

وەرزشوانان و یاریزانان بە ئاسانی تووشی کۆرۆنا دەبن

یاریگا
دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی رۆژانە سەرقاڵی وەرزشکردن و هەروەها یاریزانەکانیش زووتر لە کەسانی ئاسایی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.

ئێڤا کارنیرۆ خانمە پزیشکەکەی پێشووی یانەی چێڵسی ئینگڵاند دەڵێت کە پێشتر ئەوەیان سەلماندووە کە یاریزانان و وەرزشوانان بەرگری لەشیان لە کەسانی ئاسایی ئەوانەی زۆر بە کەمی وەرزش دەکەن لاوازترە و بۆیە بە ئاسانی تووشی ڤایرۆسەکان دەبن و ئەم ڤایرۆسەی ئێستاش بە ئاسانی دەتوانن خۆیان بخەنە ناو گیانی وەرزشوانەکان بە گشتی.

دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەندان یاریزان و وەرزشوان لە سەرانسەری جیهان تووشی ئەو پەتایە بونە و ئەوانەی توشیش نەبونە خۆیان کەرەنتینە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button