ئینگلتەرا

شەپۆلی نوێی کۆرۆنا چێڵسی گرتەوە و سێ ئەستێرە تووشبوون

یانەی چێڵسی ئینگلیزی چووە پاڵ یانەکانی تۆتنهام و مانچێستەریونایتد لە ریزی ئەو تیمانەی کەوتوونەتە بەر شاڵاوی شەپۆلی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، سێ یاریزانی تیمی یەکەمی چێڵسی تووشی کۆڤید ١٩ بوون و دەچنە پاڵ ماتیۆ کۆڤاسیج لە ریزی یاریزانە تووشبووەکان بەڵام ناوی یاریزان بە نهێنی ماونەتەوە و ئاشکرانەکراون.

ئەمشەو بلوز لە  پریمەرلیگ رووبەرووی ئێڤەرتۆن دەبێتەوە و بەگوێرەی سەرچاوەکە هیچ ئاماژەیەک نیە بۆ ئەوەی یارییەکە دوابخرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button