ئیتاڵیا

فابریزیۆ کۆرۆنا لەژێر لێکۆڵینەوەی پۆلیس دایە

فابریزیۆ کۆرۆنا ئەو رۆژنامەنووسەی کەیسی ئابڕووبەری گرەوکردنی یاریزانانی ئیتاڵیای ئاشکراکرد ئێستا خۆی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

داواکاری گشتی میلان لەسەر سکاڵایەکی پارێزەری ستیفان شەعراوی، رۆژنامەنووسەکەی بانگهێشتی لێکۆڵینەوە کردووە تۆمەتی ناوزڕاندن.

کۆرۆنا ناوی چەندین یاریزانی ئیتاڵی ئاشکراکرد کە خەریکی گرەوکردنن لەسەرئەنجامی یارییەکان و ئەمەش سزای قورسی لەسەرە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی و یاساکانی تۆپی پێش.

هەرچەندە زۆربەی ئەو زانیارییانەی ئاشکرایکردن راست دەرچوون بەڵام ئێستا لەلایەن شەعراوی و  نیکۆڵۆ کاسالێ سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە بە تۆمەتی ناوزڕاندن و پێدەچێت زانیارییەکانی لەسەر ئەو دوو یاریزانە دروست نەبووبن.

تا ئێستا هەریەک لە ساندرۆ تۆنالی، نیکۆڵۆ فاجیۆلی و نیکۆڵۆ زانیۆلۆ یەکلابوونەتەوە لە ریزی ئەو یاریزانانەی گرەویان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button