ئه‌وروپا

نەیمار توڕەیە لە پزیشكەكانی یانەكەی

یاریگا: نەیمار دا سێلڤا ، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی توڕەیە لە بڕیاری پزیشكەكانی یانەكەی .

یانەی بروسیا دۆرتمۆند توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە پاریس سان جێرمان بباتەوە ، تاكە گۆڵەكەی یانە فەڕەنسیەكە لەلایەن نەیمارەوە تۆمار كرا.

نەیمار لە چاوپێكەوتنیدا بۆكەناڵی (ئار ئێم سی سپۆرت): یاری نەكردن لەو یاریانەی پێشوو هەڵبژاردەی خۆم نەبوو بەڵكو هەڵبژاردەی یانەكەم بوو.

ئەستێرەكەی پێشووی بارسێلۆنا ووتیشی: دەمویست یاریەكانی پێشوو یاری بكەم و هەستم بە باشی دەكرد، بەڵام پزیشكەكان و یانەكەم ترسیان لە پێكانەكەم هەبوو كە دووبارە ببێتەوە، ئەوە بێتاقەتم دەكات.

وا بڕیارە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگی لە نێوان پاریس سان جێرمان و بروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای پارك دی فرانسی تایبەت بە یانە فەڕەنسیەكە لە 11ی مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button