ئیتاڵیا

ڕۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانی “مانگ”ی خولی ئیتاڵی دیاری کرا

یاریگا- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەک باشترین یاریزانی خولی ئیتاڵی هەڵبژێردرا بۆ مانگی کانوونی دووەم.

دۆن لە چوار یارییەکەی ئەو مامگەدا توانی حەوت گۆڵ تۆمار بکات و ڕەگەزێکی گرنگی یوڤێنتوس بوو لە گەیاندن و هێشتنەوەی یانەکە لە پێشەنگی سێریائەی.

ئەفسانە زیندووەکەی پورتوگال ژمارەی گۆڵەکانی خۆی لەم وەرزە بۆ 17 گۆڵ بەرز کردۆتەوە لە 18 بەشداریکردنی کۆی 21 هەفتەی تا ئێستای خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button