ئیتاڵیا

دیارترین ئەو یاریزانانەی سێریائەی نرخیان لە بازاڕدا بەرز بووەتەوە

یاریگا –

ڕکابەرێتییه بەهێزەکەی خولی ئیتاڵی له وەرزی 2023-2024 کاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر دەرکەوتنی ئاستی یاریزانەکانی ئەو خولە و ئەوەش ڕاستەوخۆ نرخی لە بازاڕی گواستنەوەکاندا زیاد کردوون.

بەگوێرەی هەڵسنەنگاندنەکانی پێگەی ترانسفێرمارکت، کە کاری شیکاریی و نرخەکانە، لیستێکی 20 یاریزانیی بڵاو کردووەتەوە لەگەڵ زیادبوونی ئەو نرخەی چووەتە سەر بەهای ئێستایان.

سەرلیستەکە، پێک دێت لە جۆشوا زیرکی و ماتیاس سۆلێ هێرشبەرانی یانەکانی بۆڵۆنیا و فرۆسینۆن کە هەریەکەیان 17 ملیۆن یورۆ نرخیان زیادی کردووە و هیچ یاریزانێک نەگەشتووەتە بەرزبوونی بەها.

ئەو یاریزانانەی 9 ملیۆن یۆرۆ یان زیاتر، نرخیان بەرب بووەتەوە:

کینانی یەڵدز ناوەڕاستکاری هێشبەری یوڤێنتوس. تەمەنی تەنها 18 ساڵە و نرخی لە بازاڕدا 10 ملیۆن یۆرۆ بوو. ئێستا 9+ زیادی کردووە.

ڕادو دراگۆسن بەرگریکای جێنەوە. نرخی لە 20 ملیۆنەوە بووەتە سەرووی 30 ملیۆن.

گلیسۆن برێمەر بەرگریکاری یوڤێنتوس. نرخی: 50 ملیۆن یۆرۆ. 10 ملیۆنیش زیادی کردووە.

لاوتارۆ مارتینێز هێرشبەری ئینتەر میلان. نرخی 110 ملیۆن یۆرۆ. سەرووی 10 ملیۆن بەهاکەی بەرز بووەتەوە.

مارکۆس تورام هێرشبەری ئینتەر، 55 ملیۆن. بڕی 15 ملیۆنیش بەهای لە بازاڕدا بەرز بووەتەوە.

هەر لە لیستە 20 کەسیەکەدا ناوی کریستیان پۆلیسیچی ئەمریکی لە یانەی ئەیسی میلانیش دەبینرێت، بەڵام تەنها 7 ملیۆن زیادی کردووە و نرخی بووەتە 32 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button