
یاریگا –
لیڤەرپوول بە راهێنەرایەتی ئارنە سڵۆت خەریکە نزیک دەبێتەوە لە کۆتایی هێنان بە وەرزێکی نەک تەنها بێ نازناو، بەڵکوو بێ ئەنجامیش لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو. ئەوە بەتایبەت دوای دۆڕانە قورسەکەی شەوی رابردوویان 4-2 لەسەردەستی ئاستۆن ڤیلا کە پلەی چوارەمیان بە لیڤەر چۆڵکرد و تیمەکەی سڵۆتیان خستە نێو گێژاویی حیساباتی کۆتا هەفتەکانی پرێمەرلیگەوە.
راهێنەرە هۆڵەندیەکە کە دووەم وەرزی خۆیەتی لە ئانفێڵد، لە مێرکاتۆی هاوینی رابردوو بڕی 481 ملیۆن یۆرۆی بۆ خەرجکرا، کەچی داوا لە هاندەران دەکات چاوەروانی چالاکی دیکەی گواستنەوەکانبن تا یانەکە دەخاتەوەسەر شاڕێگەی دروست.
لەدوای دۆڕاندنەکەی ئاستۆن ڤیلا وتی
دەتوانم لەوە تێبگەم کە لەم ساتەدا هاندەران متمانەی ئەوەیان نییە وەرزی داهاتوو زۆر لەم وەرزە باشتربێت… بەڵام پێموایە ئەوان بازاڕی گواستنەوەکان بە کەم دەزانن کە دەتوانێت چی ئەنجام بدات، دەستپێکی نوێ دەتوانێت چی بکات. بۆیە پێموایە ئێمە زۆر بەباشی دەزانین دەبێت چی چارەسەر بکەین.
لە درێژەی قسەکانیدا سڵۆت بەشێکی هۆکارەکەی خستە ئەستۆی پێکانەکان و جەختیکردەوە کە پێکان چ کاریگەرییەکی لەسەر ئەنجامەکانیان هەبووە و وتی
ئێمە هەر لە سەرەتاوە 9 یاریزانمان پێکانیان هەبووە. ئەو 9 یاریزانە لە هەرە سەرەکییەکانی تیمەکە بوون.
کۆتا یاریی رێدز لەم وەرزە کە ئێستا لە پلەی پێنجەم دێت، بەرامبەر برێنتفۆردە کە دەبێت هەر بیباتەوە تا بگاتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، گەرنا ئەوا بۆرنمۆس و بڕایتن هەڕەشەن بۆ لێسەندنەوەی پێگەکەی.
“زۆرترین خەرجی لە مێژوودا، سفڕ دەستکەوت” رەنگە گونجاوترین پێناسەبێت بۆ لیڤەرپوولەکەی سڵۆت



