ئینگلتەراگرنگترین

“زۆرترین خەرجی لە مێژوودا، سفڕ دەستکەوت” رەنگە گونجاوترین پێناسەبێت بۆ لیڤەرپوولەکەی سڵۆت

Yariga App

یاریگا –

لە پرێمەرلیگ سەرکەوتن بۆ پاڵەوانێتیە ئەورووپیەکان، بەتایبەت چامپیۆنزلیگ، هێندەی شەڕی نازناوەکەی نێوان ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی گەرمە. ئەمشەویش ئاستۆن ڤیلا دوای بردنەوەیەکی گەورەلە لە لیڤەرپوول وەک چوارەم یانەی خولەکە سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگ مسۆگەرکرد.

کوڕانی ئونای ئێمری لە گەڕی 37ی خولەکە یاریگای خۆیان میوانداریی تیمەکەی ئارنە سڵۆتیان کرد کە هەردووکیان چاویان لە سێ خاڵی یارییەکە بوو بۆ سەرکەوتنی راستەوخۆ بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بەبێ ئاوڕادانەوە لە ئەنجامی ئەو یارییانەی کە ماون. ڤیێلا 4-2 یارییەکەی بردەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 62 کە بەس بوو بۆ ئەوەی خەمی کۆتا هەفتەی وەرزەکەی نەبێت. هەرچی رێدزە، بە 59 خاڵ دابەزی بۆ ریزبەندی پێنجەم کە ئەمەش هەر پێگەی پەڕینەوەیە بۆ چامپیۆنزلیگ، بەڵام مسۆگەر نییە.

برێنتفۆرد، بۆرنمۆس و بڕایتن… سێ هەڕەشەکەی سەر لیڤەرپوول

کۆتا یاریی لیڤەرپوول بەرامبەر برێنتفۆردە کە یانەیەکی سەرخەتی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگە. لە 36 هەفتەدا 51 خاڵیان کۆکردووەتەوە. چاویان لە گەیذشتنە بە کۆنفرانسلیگ یاخود یۆرۆپالیگ ئەگەر بتوانن هەر شەش خاڵەکەی داهاتوویان مسۆگەر بکەن. بۆیە چاوەڕوان دەکرێت رکابەرێکی سەختبن بەرامبەر لیڤەرپوول.

هەرچی بۆرنمۆسە، 55 خاڵیان هەیە و لە پلەی شەشەم دێن. کۆتا دوو یاریی وەرزەکەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی و نۆتینگهام فۆرێستە. بە بردنەوەی شەش خاڵەکە، بە مەرجی دۆڕان یان یەکسانبوونی لیڤەرپوول بەرامبەر برێنتفۆرد، وەک پێنجەمی پرێمەرلیگ سەردەکەون بۆ چامپیۆنزلیگ.

بڕایتنیش هێشتا لە ژماردنەکاندا ماون. خاوەنی 53 خاڵن و دوو یاریی داهاتوویان بەرامبەر لیدز و مانچێستەر یونایتدە. لە ئەگەری بردنەوەی هەردوو یارییەکە و لەوێش دۆرانی لیڤەرپوول، ئەوا نەورەسەکان دەبنە 59 خاڵ. رەنگە ئەنجامی یارییەکانی نێوانیان لەم وەرزە کە لە چووندا لیڤەرپوول 2-0 براوە و، لە گەڕانەوەدا بڕایتن 2-1 براوە بوو، یاخود جیاوازیی گۆڵ بڕیار لەسەر سەرکەوتنی یەکێکیان بدات بۆ پەڕینەوە بۆ چامپیۆنزلیگ. بەوپێیەی ئێستا هەردوو یانە بە گۆڵکردن و لێکرانەوە +10یان هەیە.

زۆرترین خەرجی، سفڕ نازناو!

پێش ئەوەی وەرزەکە دەستپێبکات، کارگێڕی لیڤەرپوول خەزێنەکەیان بەجۆرێک بۆ ئارنە سڵۆت هەڵپچڕی، بڕی 481 ملیۆن یۆرۆیان لە گواستنەوەی چەندین ئەستێرەدا خەرجکرد کە زۆرترین لە مێژووی میرکاتۆیەکی تۆپی پێ. لەوانە؛ فلۆریان ڤێرتز، هوگۆ ئێکیتیکی، جێریمی فریمپۆنگ، ئالیکساندە ئیزاک و ملیلۆس کیرکێز. کەچی نەک هەر بە دەستی بەتاڵ و بێ نازناو وەرزەکە کۆتایی پێدەهێنن، وا خەریکە بلیتی چامپیۆنزلیگیشیان بۆ نامێنێتەوە.

لیڤەرپوول و پشوودرێژیی لەگەڵ سڵۆت

راهێنەرە هۆڵەندیەکە کە دووەم وەرزێتی لەگەڵ رێدز، لە وەرزی یەکەمیدا هاتەسەر میراتەکەی یۆرگن کڵۆپ و  پرێمەرلیگی بردەوە. هەر ئەوەشبوو وای لە کارگێڕی لیڤەرپوول کرد گومانیان نەبێ لەوەی شوێنگرەوەی کڵۆپیان دۆزیوەتەوە وەک خودی راهێنەرە ئەڵمانیەکە لە پەیامی ماڵئاواییدا گۆرانی “ئارنە سڵۆت… ئارنە سڵۆت”ی بە باڵایدا هەڵدەگوت. کەچی تاکە راهیەنەرە لەم وەزرەی یانەکانی پرێمەرلیگ، کارگێڕیەکەی هێندەی سەبری لەگەڵ بگرن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button