ئیتاڵیاگرنگترین

ئاسایشی ئیتاڵیا رۆمای لە هەوڵێکی سیخوڕی کردن پاراست

یاریگا –

ئاسایشی ئیتاڵیا سەرکەوتوو بوون لە پووچەڵکردنی هەوڵێکی ئەندامێکی ستافی ڕاهێنەرایەتی تۆرینۆ لە سیخوڕی کردن بەسەر راهێنانەکانی گورگەکانی پایتەختەوە.

پێش یارییەکەی ئەمشەویان، ئاسایش لە میانی ئەرکی ئاسایی خۆیان و گەڕان و پشکنین، توانیان میشێلی ئۆریشی بدۆزنەوە کە لە دوورەوە و لە ناو دارەکانەوە چاودێری راهێنانەکانی رۆمای دەکرد و تێبینی لەسەر دەنووسین بۆ راهێنەرەکەی خۆیان. دوای دۆزینەدوەیشی دەستبەجێ دووریان خستەوە لەو شوێنە. بەبێ ئەوەی بزانرێت ماوەی چەند بووە بە شاراوەیی زانیاریی لەسەر راهێنانەکانی رۆما وەرگرتبوو.

ئەو هەواڵە کە سەرچاوەکەی توتۆ میرکاتۆی ئیتاڵیە، لە میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان دەنگدانەوەی لێکەوتەوە و تا ڕادەیەکیش بووەتە مایەی گاڵتە لە شەقامی وەرزشی ئەو وڵاتە. ئەوە بەتایبەت بۆ دووەم جارە ئەو کارە ئەنجام دەدەن لەسەر هەمان یانە بەڵام ئەو کات جۆزێ مۆرینهۆ راهێنەری رۆما بوو، کەچی ئەنجامیش هەر ١-٠ شسکتیان خواردبوو بە دەست کوڕانی پایتەختەوە.

ئەمشەویش سەرباری هەر هەوڵێکی چاودێریکردن بە شاراوەیی، دیسان شکستیان خوارد و جەنگاوەرەکانی دانێلی دی رۆسی توانیان سێ خاڵی یارییەکەیان لێ وەرگرن لە ڕێگەی هاتریکی پاولۆ دیبالاوە کە ٣-٢ بردنەوەی بە یانەکەی بەخشی و رۆمای کردە خاوەنی ٤٤ خاڵ و لە پلەی شەشەم جێگیر بوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button