ئیتاڵیا

سەرچاوەیەکی ئیتاڵی: رافایل لیاو هەست دەکات سووڕی ئەو لە میلان کۆتایی هاتووە

یاریگا –

رافایل لیاو خەریکە دەنگۆیەکان دەکات بە ڕاستی و قۆناغی دوای ئەیسی میلان دەست پێ دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فووتمیرکاتۆی ئیتاڵی، لیاو پێشوەختە هەست دەکات کاتی ئەو لەگەڵ میلان گەشتووەتە کۆتایی و دەیەوێت بە دوای شوێنێکیتردا بگەڕێت و وەرزی داهاتوو چارەنووسی خۆی لە جێگەیەکیتر ببینێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات کە ئەوەی ئەستێرە پورتوگالییەکە چاوی لێیەتی، یاری کردنە لە خولی ئینگلیزی لە وەرزی داهاتوو.

فووتمیرکاتۆ ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە نیوکاسڵ بە وردی چاودێری بارودۆخەکەی لیاو دەکەن و دەیانەوێت سوود ببینن لە  ساندرۆ تۆنالی یاریزانی ئێستای نیوکاسڵ و هاوتیمی پێشووتری لیاو لە رۆسۆنێری بۆ پلانی گواستنەوەی یاریزانەکەی باڵی چەپی میلان.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە کە دەنگۆکانی چوونی کیلیان مباپێ بۆ ڕیاڵ مەدرید پەرەی سەندووە، باس لەوە دەکرێت کە پاریس سان جێرمان لیاویان وەک گونجاوترین شوێنگرەوەی مباپێ دەستنیشان کردووە.

ماوەی پێنج ساڵە رافایل یاریزانی یانە ئیتاڵییەکەیە و لەم وەرزەدا تا ئێستا شەش گۆڵ و شەش ئەسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button