ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپول بە مەرجێك مانێ دەداتە ڕیاڵ مەدرید

یاریگا- یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ڕیاڵ مەدریدی شۆك كرد دوا ئەوەی مەرجی خۆیان ئاشكرا كرد بۆ دەستبەرداربوون لە سادیۆ مانێ بۆ یانە شاهانەكە.

دوای گەڕانەوەی زەیدان بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەكە ناوی سادیۆ مانێ لە لیستی ئەو یاریزانانەدایە كە ڕاهێنەرە فەڕەنسیەكە داوای دەكات.

بەرنامەی بەناوبانگی شیرنگیتۆی ئیسپانی ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا ڕێدز پارەیان ناوێت بۆ دەستبەرداربوون لە هێرشبەرە سەنیگالیەكە.

وا چاوەڕوان دەكرا لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە هێرشبەرەكە ڕێدز داوای 100 ملیۆن یۆرۆ بكات بەڵام بە پێچەوانەوە بە داوایەك ڕیاڵ مەدریدیان شۆك كرد.

لیڤەرپول دەیەویت گۆڕینەوە بكات لەنێوان سادیۆ مانێ و ڤیسنیۆس جۆنیۆر، كە دووەمیان بە تەنها 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button