فه‌ره‌نسا

ئەو هۆکارەی وای کرد مباپێ پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە نەکات

یاریگا –

لە چەند رۆژی رابردوودا سەرچاوەکانی هەواڵ بە جیا باسیان لە پەیوەندیکردنی کیلیان مباپێ کرد بە ریاڵ مەدریدەوە پاش ئەوەی بە فەرمی پی ئێس جی لە ڕۆیشتنی ئاگەدار کردەوە لەم هاوینەی دێت.

شاهانەکانی ئیسپانیا کە ئاسان چنگیان لە نێچێرەکەیان گیر نەبوو، لەم خواستە لەمێژینەیاندا ڕێگەیان بۆ گوڵڕێژ نەبوو لە بوونی ڕکابەرەکانی وەک ئارسیناڵ و، لیڤەرپوڵ بەتایبەت کە تا دڵنیابوونەوەیان لەوەی دەچێتە مێرەنگی، هەوڵی خۆیان دا.

لە ئێستادا سەرچاوەیەکی تایبەت لە فەرەنساوە ئەو هۆکارەی ئاشکرا کردووە کە وای کردووە مباپێ نەچێتە ئانفیڵد. ژولین لۆرێنت، شارەزای تۆپی پێی فەرەنسی لە لێدوانێکیدا لەو بارەیەوە بە talkSPORTی ڕاگەیاندووە

پرسیارێکی باشە کە ئەگەری هەبوو کیلیان پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە بکات لە قۆناخێکدا، بەڵام ئەمە خراپەیەکی پریمەرلیگی تێدا نەبوو، ئەو ڕاستیەی کە بۆچی نەیانتوانی پەلکێشی بکەن، ئەوە بوو کە ڕیاڵ هەمیشە ئەو یانەیە بووە ئەو یاریزانە ویستوویەتی یاریان بۆ بکات. کاتێک هێشتا منداڵ بوو، لە قوتابخانە فێری زمانی ئیسپانی بوو، کە لێت دەپرسی بۆچی؟ دەیوت بۆ ئەو ڕۆژەی کە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ وەک یاریزانی مەدرید دەناسێنرێت. پاڵنەر و خواستی یاریزانەکە شتێکی دیکە بوو.

ئەو سەرچاوەیە باسی لە لایەنێکی دیکە کرد کە لەمپەری بۆ لیڤەرپوڵ دروست کرد لە گەیشتن بە تواناکانی ئەستێرە فەرەنسیەکە و گوتی

پێم وا نیە لیڤەرپوڵ لە بوونی موحەمەد سەڵاحدا بیانتوانایە مباپێیش بگوازنەوە. پارەی ئەوەیان نییە. ئەگەر سەڵاح بچێت، ئەوە بابەتێکی ترە، بەڵام لەو ڕووەشەوە مباپێ مباپێی چاوەڕێی نەدەکرد داخۆ سەڵاح دەڕوات یان دەمێنێتەوە.

بە گوێرەی زانیاریی میدیاکان، ریاڵ و مباپێ لەسەر هەموو شت ڕێککەوتن و هاوین بە فەرمی گواستنەوەکە ڕادەگەیەنرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button