جیهانگرنگترین

سێ باشترین یاریزانی باڵی چەپ لە جیهاندا؟ یایا تۆرێ وەڵامێکی شۆکهێنەری پێیە

یاریگا –

یایا تۆرێ، ئەستێرەی کیشوەری ئەفریقی وەڵامێکی شۆکهێنەری دایەوە لە پرسیاری دەستنیشانکردنی سێ باشترین یاریزانی ئێستای باڵی چەپ لە جیهاندا.

لە میانی چاوپێکەوتنێکی نوێیدا لەگەڵ ESPNی بەریتانی، ڕای ئەفسانە کۆت دی ڤوارێکە وەرگیرا لەسەر سێ باشترین یاریزانی ئەو پێگەیە. وەڵامەکەی بووەتە مایەی سەرنج و بەوەی کە هیچ لەو سیانەی دەستنیشانی کردوون، ئێستا لە باشترین ئاستی خۆیاندا نین و سەردەمی لوتکە بوونیان تێپەڕیوە.

تۆرێ وتی

ئۆو، باشە… ئەگەر لای چەپ بڵێین، لێرۆی سانێ، ڕەحیم ستێرلینگ و سادیۆ مانێ

وەڵامی ئەستێرەکەی پێشووتری بارسێلۆنا و مان سیتی چاوەڕواننەکراو بوو، بەو پێیەی سانێ ئێستا لەگەڵ بایەرن میونخ ئەگەرچی خراپ نییە، بەڵام کاریگەرترینی یانەکەش نییە. هەرچی مانێی سەنیگالیە، لەگەڵ نەسر ئەم وەرزە لە نازناوە گەوەرەکان دوورە و سەردەمی زێڕینی ئەو لیڤەرپوڵ بوو پێش ئەوەی ڕوو بکاتە سعودیە. سەبارەت بە ستێرلینگیش، ئەمیان تەنانەت لە کۆتا یاریی بلووزدا لە مینای جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرامبەر لیستەر سیتی ئەگەرچی ٤-٢ براوەیش بوون، بەڵام کەوتە بەر هووتاف و فیکە لێ کێشان لەلایەن هاندەرانی بلووزەوە لە پای ئاستە خراپەکەی. هاوکات یەکێکیشە لەو یاریزانانەی کە چاوەڕێ دەکرێت چێڵسی ئەم هاوینە بیفرۆشێت.

هەڵبژاردنی ئەو سێ یاریزانە لەو پێگەیە، واتا فەرامۆشکردنی ئەستێرەکانی وەک کیلیان مباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر کە دیارترین و بە ئەنجامترین یاریزانەکانی ئێستای تۆپی پێن لەو پێگەیە یاریان پێ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button