ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایەرن یاخود لیڤەرپوڵ بۆ دەستنیشانکردنی ئالۆنسۆ کامیان کەوتوونەتە پێش؟ رۆژنامەنووسێک زانیاریی بڵاو دەکاتەوە

یاریگا –

تا لە هەفتەکانی کۆتایی وەرزەکە نزیکتر  بینەوە، کێبڕکێی ڕکابەرەکان بۆ گەیشتن بە تواناکانی چابی ئاڵۆنسۆ سەختتر دەبێتەوە. بە تایبەت لە نێوان بایەرن میونخ و لیڤەرپوڵ کە پێشتریش وەک یاریزان یاریی بۆ کردوون.

هەر لە دوای راگەیاندنەکەی یۆرگن کڵۆپەوە کە ئاشکرای کرد کۆتایی وەرز یانەکە بۆ هەمیشە جێ دەهێڵێت، ناوی ئاڵۆنسۆ لە بەهێزترین پاڵێوراوەکانە بۆ ئەو پۆستە. ئەنجامە ناپێویستەکانی باڤاریەکانیش تەمومژی خستووەتە سەر پۆستەکەی تۆماس توخێل و دیسان لای زلهێزەکەی ئەڵمانیا باشترین بژاردە لە ئێستادا راهێنەرە ئیسپانییەکەی بایەر لیڤەرکوزنی رکابەریانە کە بە جیاوازییەکی زۆرەوە پێشەنگیان لە بۆندسلیگادا گرتووە. وێڕای ئەوەی خودی چابی لە چەند بۆنەیەکدا جەختی کردووەتەوە کە هێشتا پابەندە بە ئەرکەکەی لەگەڵ یانەکەی، لە ئێستادا بە زانیاریی نوێ گەیشتووە، لە دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی بەناوبانگی سکای سپۆرتسەوە کە باڤارییەکان لە کێبڕکێکەدا پێش رکابەرە ئینگلیزیەکەیان کەتوون.

ئەو رۆژنامەنووسە هاوکات ئەوەشی راگەیاندووە کە پێش ٢-٣ هەفتە بەر لە ئێستا ڕێد لە پێشتر بوون جەنگی قایلکردنی ئاڵۆنسۆ، بەڵام زۆر شت گۆڕاوە و بایەرن زۆر بەخێرایی جووڵەکانیان کردووە.

بۆ بیرهێنانەوە، بارسێلۆنای ئیسپانیش بەدەر نییە لە دەنگۆیەکانی خواست بۆ دەستنیشانکردنی ئەو راهێنەرە بۆ شوێنی چاڤی هێرناندێز کە ئەمەشیان لە ماوەکانی رابردوودا ڕۆیشتنی خۆی راگەیاند لەم هاوینەی بێت.

ئالۆنسۆ لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان کە تێیاندا بەشدارە، هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و پاڵێوراوێکی سەرەکییە بۆ چنینەوەی نازناوەکانیان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button