ئەفریقاسعودیەگرنگترین

سادیۆ مانێ لەپێناوی هۆکارێکی سەیر دەگەڕێتەوە فەرەنسا

یاریگا –

سادیۆ مانێ لەپێناوی هۆکارێکی سەیر دەگەڕێتەوە فەرەنسا و پێش ئەوەی پەیوەندیی بە مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەی سەنیگال بکات، بە سەردانێک دەچێتە فەرەنسا.

ماڵپەڕی le berryـی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، سادیۆ مانێ هێرشبەری یانەی نەسڕی سعوودی بە فڕۆکە تایبەتەکەی دەچێتە فەرەنسا بۆ ئەوەی یاوەریی یانەکەی بکات کە چەند مانگێک لەمەوبەر ئەو هێرشبەرە سەنیگالییە یانەی Bourges Foot 18ـی فەرەنسی کڕییەوە، کە یانەکە لە خولی پلە چواری فەرەنسا بەشداریی دەکات و مانێ لە یاریی داهاتووی یانەکە ئامادە دەبێت.

مانێ تەتنیا بۆ ئەوەی لە یاریی یانەکەی ئامادە بێت کە لە پلەی نۆیەمی کۆمەڵەی دووەمی خولی پلە چواری فەرەنسا دێت، گەشتی فەرەنسا دەکات و دوای یارییەکەی یانەکەی راستەوخۆ گەشتی سەنیگال دەکات و پەیوەندی بە مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی دەکات کە دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر گابۆن و بەنین ئەنجام دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button