ئه‌وروپائیتاڵیا

بەهۆی سوکایەتی کردن بە بالۆتێلی، سزای ئینتەر میلان درا

یاریگا- یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا سزای بەسەر یانەی ئینتەر میلاندا سەپاند لە پای کردەوەی هاندەرانی لە یاری شەوی ڕابردوویاندا.

شەو سێشەممە لە میانی هەفتەی 10ی سێریائەی دا ئینتەر ڕووبەڕووی بریشیا بوویەوە و یاریەکەشی 2-1 لە خانەخوێ بردەوە. ئەگەرچی یارییەکە لە یاریگای بریشیا بەڕێوە چوو، ئەوە بەس نەبوو بۆ ئەوەی هاندەرانی نیرازۆری سوکایەتی بە ماریۆ بالۆتێلی نەکەن. سوپەر ماریۆش بە زمانی ئاماژە وەڵامی دانەوە.

لە پای ئەو هەڵسوکەوتەیان، دادگای وەرزشیی ئیتاڵیس بە بڕی 5 هەزار یۆرۆ سزای ئینتەر میلانی ڕاگەیاند بە هۆی ‘سوکایەتیکردن بە یاریزانی تۆپی پێ’ لەلایەن هاندەرانی یانەی میوانەوە.

تووڕەی هاندەرانی ئینتەر بەرامبەر بالۆتێلی دوای ئەوە سەری هەڵ دا کا هێرشبەرەکە ئەزموونەکانی خۆی لەم یانەیەوە گواستەوە بۆ ئەی سی میلانی ڕکابەری مێژووییان و لێدوانە زبرەکانی لە دژی یانەکەی پێشووی، ئینتەر میلان.

بابەتی زیاتر

Back to top button