ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

سیمۆنی ئینزاگی ریكۆردێكی مێژووی تۆمار كرد

یاریگا –

سیمۆنی ئینزاگی، راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی توانی نازناوی سێریا ئەی بۆ یانەكەی بباتەوە.

شەوی رابردوو بەشێوەیەكی فەرمی ئینتەر میلان بوویە پاڵەوانی سێریا ئەی دوای بردنەوەی لە ئەیسی میلان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك.

بەو بردنەوەیەش ئینتەر میلان كۆی خاڵەكانی بۆ 86 خاڵ بەرزكردەوە و بە جیاوازی حەڤدە خاڵ لە پێش ئەیسی میلانی دووەمەیەوەیە، پێش پێنج هەفتە لە كۆتاییهاتنی خولەكە نازناوەكەی یەكلاكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی سكواكا تایبەت بە ژمارە و ئامارەكان، سیمۆنی ئینزاگی یەكەم نازناوی سكۆدێتۆی وەك راهێنەر بەدەستهێنا.

ئینزاگی سەرجەم نازناوەكانی ئیتاڵیای وەك راهێنەر و وەك یاریزانیش بردووەتەوە.

وەك یاریزان توانیویەتی نازناوەكانی سێریا ئەی جارێك، جامی ئیتاڵیا سێ جار، سوپەری ئیتاڵیا جارێك بباتەوە و وەك راهێنەریش توانیویەتی نازناوی سێریا ئەی جارێك و جامی ئیتاڵیا سێ جار و سوپەری ئیتاڵیا پێنج جار بباتەوە.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی شەممەی داهاتوو ئینتەر میلان لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری تۆرینۆ بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button