ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: ڤیاریال و ئاتلێتیکۆ مەدرید داوا دەکەن یارییەکەیان لە میامی بکرێت

یاریگا-
هەردوو یانەی ڤیاریال و ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادەن یارییەکەیان لە ئەمریکا و شاری میامی بەڕێوەبچێت.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە دوای ئەوەی ساڵی رابردوو ئەنجومەنی لالیگا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی واژۆ کرد و داوا کرا ساڵانە یارییەکی لالیگا لەم وڵاتە بکرێت، ئەمڕۆ بەرپرسانی ژێردەریاییەکان و رۆخێ بلانکۆس ئامادەیی خۆیان پیشاندا بۆ ئەنجامدانی یارییەکەیان لە ئەمریکا.

هەردوو بریارە لە گەڕی شازدەهەمی لالیگا بە میوانداریەتی ڤیاریال رووبەڕوو ببنەوە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت یارییە بۆ ئەمریکا بگوازرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button