ئاسیاعێراق

سەعد ناتق لە قەتەر دەمێنێتەوە

یاریگا –

سەعد ناتق، بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراق، یاریزانی پێشووی ئەبهای سعودیە، لە گواستنەوەی پەنجەرەی زستانەدا، لە پەیوەندی کردن بە خولی قەتەر نزیک بووەتەوە.

رۆژێک دوای ئەوەی هەڵبژاردەی عێراق لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023 کە لە قۆناخی 16 لە پاڵەوانەتییەکە دەرکرا، سەعد ناتق گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئەبها هەڵوەشاندەوە.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، یانەکانی ئەهلی و ئەلموعیزەر دوو ئۆفەری فەرمییان پێشکەش بە یاریزانە عێراقییەکە کردووە و ئەویش لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بڕیاری خۆی دەدات بۆ هەڵبژاردنی گونجاوترین ئۆفەر.

بڕیارە ئەو یاریزانە ئەمڕۆ بگاتە دۆحە و بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی و ئەو یانەیە بدات کە لە چەند رۆژی دواتردا یاری بۆ دەکات.

لەسەرەتای وەرزی رابردوو یانەی ئەبهای سعودی گرێبەستی لەگەڵ سەعد ناتق، بەرگریکاری عێراقی تەمەن 29 ساڵ بۆ ماوەی دوو وەرز واژۆکرد، بەڵام تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە سعودیە نەمایەوە و بڕیارە لەمەوبەدوا لە خولی قەتەری درێژە بە ژیانی وەرزشی خۆی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button