ئاسیاجامی ئاسیا 2023

ڤیدیۆ: قەتەر لە یاریی کۆتایی جامی ئاسیا بەرتیلی بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا دابوو؟

یاریگا –

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دوای تەواوبوونی یاریی کۆتایی جامی ئاسیا دەردەکەوێت، یاریزانێکی ئوردنی هێما بۆ بەرتیلدان بۆ هاندەران دەکات و ناڕەزایی بەرامبەر بڕیارێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا دەردەبڕێت.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دوای تەواوبوونی یاریی کۆتایی جامی ئاسیا، کاتێک ناوی ئەکرەم عەفیف دەهێنرێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە، موسا تەعمەری هێرشبەری ئوردن تووڕە دەبێت و بە دەست ئاماژە بۆ بەرتیلدان دەکات و هێماش بۆ یەزن نەعیمات یاریزانی هەڵبژاردەکەیان دەکات و پێیوایە ئەو شایستەی خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەیە.

ئەکرەم عەفیف یاریزانی قەتەر لە پاڵەوانێتییەکە لە حەفت یاری 596 خولەک یاریی کرد، هەشت گۆڵ و سێ ئەسیستی کردووە کە چوار گۆڵی بە پێناڵتی بوو، یەزن نەعیماتیش لە حەفت یاری 579 خولەک یاریی کردووە، چوار گۆڵ و دوو ئەسیستیشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button