عێراقمۆندیالی 2026

محەمەد ناسڕ پلانی هەڵبژاردەکانی عێڕاقی بۆ مانگی ئادار ئاشکرا کرد

محەمەد ناسڕ ئەندامی لیژنەی جێبەجێکار و ئەمینداری گشتی لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق پلانی هەڵبژاردەکانی عێڕاقی بۆ ئەم مانگە ئاشکراکرد.

دەربارەی هەڵبژاردەی یەکەمی عێڕاق بۆ تۆپی پێ محەمەد ناسڕ ئاشکرایکرد کە هەڵبژاردەی عێڕاق ئۆردوگایەکی مەشقی لە شاری بەسڕا دەکاتەوە پێش یاریەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی فلیپین لە 21ـی ئەم مانگە لە هەر دوو پاڵاوتنی جامی جیهانی 2026 و جامی ئاسیای 2027، هەموو ئاسانکاریەکیش کراوە بۆ ئەوەی یاریزانەکانی دەرەوەی عێڕاق بەزووترین کات و بە ئاسانترین شێوە پەیوەندی بە هەڵبژاردەکەوە بکەن، ئامادەکاریەکانیش بەردەوامن بۆ گەشتەکەی هەڵبژاردەی عێڕاق بۆ وڵاتی فلیپین لە یاری دووەمدا کە 26ـی ئەم مانگە دەکرێت.

لە ڕۆژەکانی فیفا دەی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق هەر لە شاری بەسڕا ئۆردۆگایەکی مەشقی دەکەنەوە بێ ئەوەی هیچ یاریەکی دۆستانە بکەن، هەروەها هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاقیش بەشداری پاڵەوانیەتی ڕۆژئاوای ئاسیا دەکات کە لە شاری ئیحسا لە وڵاتی سعودیە بەڕێوە دەچێت وەک ئامادەکاریەک بۆ پاڵەوانێتیەکانی داهاتوو.

هەڵبژاردەی عێڕاق لە سەر ئاستی فوتساڵ بەردەوامە لە ئۆردوگای مەشقی لە وڵاتی مەغریب بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پاڵەوانیەتی جامی ئاسیا کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە وڵاتی تایلەند بەڕێوە بچێت.

محەمەد ناسڕ ڕایگەیاند کەوا سەرجەم خولەکانی عێڕاق دەوەستێنرێت بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ئامادەکاریەکان بکەن و هاندەر و جەماوەری وەرزشی  عێڕاق بتوانن پاڵپشت و پشتیوانی هەڵبژاردەی عێڕاق بکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button