ئاسیا

یاریزانێکی ئوردن لەبەر هۆکارێک بە توندی رەخنە لە ڕێکخەرانی جامی ئاسیا دەگرێت!

یاریگا –

جامی ئاسیا کۆتایی هات و یاریی فیناڵ دوو هەڵبژاردەی عەرەبی بە خۆوە بینی لەنێوان قەتەری میواندار و ئوردن کە ئەمەی دواتریان یەکەمین جار بوو بگاتە یاریی کۆتایی.

قەتەرییەکان بە سەرکردایەتی ئەکرەم عەفیف توانیان ٣-١ شکست بە ئوردنییەکان بهێنن و عەفیف وەک پیاوی یەکەمی یارییەکە و پاڵەوانێتیەکەیش توانی هاتریک تۆمار بکات لە ڕێگەی سێ لێدانی سزاوە.

دوای یارییەکە، ئحسان حەدادی یاریزانی ئوردن وێڕای پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی براوە، ڕەخنەی توندی گرت لە ڕێکخەرانی پاڵەوانێتیەکە بە دابیننەکردنی بلیتی پێویست بۆ هاندەرانی ئوردن و وتی

ڕێکخستنی پاڵەوانێتیەکە لە سەرەتاوە نایاب بوو. بەڵام ئەمڕۆ باش نەبوو. هەڵبژاردەکەی ئێمە بە پاڵپشتی هاندەرەکانی گەیشتە یاریی کۆتایی. بۆیە دەبوایە هاندەر لەم یارییە ئامادەییان هەبوایە. بلیت بۆ هاندەرە ئوردنییەکان بەردەست نەبوو. هاندەرانی ئوردن نابێت بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

ئوردنیەکان ئەسپی ڕەشی پاڵەوانێتیەکە بوون، بەڵام دوا جار قەتەر بە پاڵپشتی خاک و هاندەر و ئەزموون، توانیان پارێزگاریی لە نازناوەکە بکەن و بۆ دووەم جار لە مێژووی خۆیاندا جامەکە بەرز بکەنەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button