بوعلام خوخی قەتەری ناوی چووە نێو ریکۆردە دەگمەنەکانی مێژووی مۆندیال

یاریگا –
ئەمشەو لە یاریی دووەمی کۆمەڵەی دووەمی مۆندیالی 2026 قەتەر و سویسرا هاوشێوەی یاریی یەکەمی نێوان کەنەدا و بۆسنیا، بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوون. بەوەش ئێستا هەر چوار هەڵبژاردەکە خاوەنی خاڵێکن.
سویسریەکان کە خولەکی 17ی یارییەکە لە رێگەی لێدانی سزا کە بریڵ ئێمبۆلۆ تۆماریکرد، دەستپێشخەرییان کرد.
سەرەڕای باڵادەستی تیمە ئەوروپیەکە لە زۆربەی کاتەکانی یارییەکە، بەڵام نوێنەرەکەی ئاسیا و رێکخەری وەشانی رابردووی پاڵەوانێتیەکە خۆیان بەدەستەوەنەدا تا لە خولەکی 5+90 لە رێگەی بوعلام خوخی بە لێدانی سەر ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و خاڵێکی وەرگرت.
گۆڵی بەرگریکارەکە، بووە یەکێک لە گۆڵە دەگمەنەکانی مێژووی جامی جیهانی لە رووی خولەکی تۆمارکردنیەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان. خوخی کە لە خولەکی 93:57 تۆماریکرد، بووە سێیەم درەنگترین گۆڵ کە بەهۆیەوە ئەنجامەکەی یەکسانکردبێتەوە. لەوەتەی تۆمارکردنی ریکۆردەکانەوە لە ساڵی 1996. گۆڵی سیلڤیتەر ڤالێرای پۆرتوگالی لە تۆڕی هەڵبژاردەی ئەمریکا لە مۆندیالی 1994 لە خولەکی 94:34، هەروەها گۆڵەکەی لویس هێرناندێزی ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێی مەکسیکی لە دژی هۆڵەندا لە مۆندیالی 1998 لە خولەکی 94:04 تا ئێستا وەک ریکۆردی یەک لەدوای یەک ماونەتەوە کە یەکسانبوونەوەیان لێکەوتبێتەوە.
93:59 – Boualem Khoukhi’s equaliser for Qatar is the third-latest equaliser in the group stages of the FIFA World Cup on record (since 1966), behind only Silvestre Varela for Portugal v USA in 2014 (94:34) and Luis Hernández for Mexico v Netherlands in 1998 (94:04).
Upset. pic.twitter.com/Fou7EI2eZR
— OptaJoe (@OptaJoe) June 13, 2026
یاریی دووەمی قەتەریەکان لە 19ی ئەم مانگەیە بەرامبەر کەنەدای خانەخوێ.
دیمەنی گۆڵەکەی خوخی:



