گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

دوو گێم له‌ تۆپی پێ نامێنێت؟ پلانێک بۆ گۆڕینی یاسای یارییەکانی مۆندیال پێشنیاز كراوه‌

ده‌كرێته‌ شه‌ش گێم

Yariga App

یاریگا –

رایمۆند مینز، توێژەر و شرۆڤەکاری سیاسی هۆڵەندی و پسپۆڕ لە کاروباری ئەمریکا، دەنگۆیەکی زۆری لە ناوەندە وەرزشییەکانی جیهاندا دروست کرد دوای ئەوەی پێشنیازێکی شۆککەری خستە ڕوو.

مینز  داوای دووبارە داڕشتنەوەی کاتی یارییەکانی تۆپی پێ دەکات بۆ ئەوەی ببێتە شەش گێم لەبری دوو گێم، بە جۆرێک هەر گێمەو 15 خولەک بێت.

مینز بۆ تۆڕی وەرزشی “ڤۆیتباڵ ئینتەرناشناڵ” قسەی کردووە سەبارەت بەو كێشه‌یه‌كی كه‌ رووبه‌رووی فرۆشتنی بلیتی یارییه‌كان به‌بازاركردنی فرۆشتنی یارییه‌كان له‌ ئەمریکا بووته‌وه‌، هاوکات لەگەڵ پاڵەوانێتی جامی جیهانی کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت.

مینز گوتی:

“ئەگەر بمانەوێت تۆپی پێ سەرکەوتنێکی راستەقینە لە ئەمریکا بكرێت، پێویستە بە یەکجاری لە سیستەمی دوو گێمیی تەقلیدی رزگارمان بێت و بە شەش گێم جێگەی بگرینەوە کە هەر یەکێکیان پازدە خولەک بخایەنێت، ئەمەش هەلی قبوڵکردنی یارییەکە زیاد دەکات و وا دەکات تۆڕە تەلەفزیۆنییەکان کێبڕکێی لەسەر بکەن.”

ئەو پسپۆڕەی کاروباری ئەمریکا روونیکردەوە کە تۆڕە تەلەفزیۆنییەکان و کۆمپانیا گه‌وره‌كان لە ئه‌مه‌ریكا زۆر بە زەحمەت دەتوانن وەبەرهێنان لە یارییەکدا بکەن کە نزیکەی 45 خولەک بەردەوام بێت بەبێ وەستانی بازرگانی سوودبەخش، ئەمەش ڕێگری دەکات لەوەی تۆپی پێ لە پێشەنگی دیمەنی وەرزشی ئەو وڵاتە بێت، چونکە هێشتا لە ڕووی جەماوەرییەوە لە پلەی دووەم یان سێیەمدایە لە دوای وەرزشەکانی وەک باسکە و تۆپی پێی ئەمریکی.

ئاماژەی بەوەش کرد:

“لە هەموو ئەو وەرزشانەی کە لە ناو ئەمریکادا سەرکەوتوون، یارییەکە بە ڕێژەیەکی زیاتر لە کاتی راستەقینەی یارییەکە دەوەستێت، ئەمەش تەنیا ڕێگەیە کە ڕێگە بە تۆڕە تەلەفزیۆنییەکان دەدات رێکلامە بازرگانییەکان بە چڕی نمایش بکەن.”

ئەو شرۆڤەکارە تەلەفزیۆنییە ئاماژەی بەو پشووە زۆرەملێیانەی ئێستای خواردنەوەی ئاو کرد کە لە مۆندیالدا بەهۆی گەرمای کەشوهەواوە پەیڕەو دەکرێن، کە تێیدا کەناڵەکان ئەو سێ خولەکە بۆ پەخشکردنی رێکلامی خێرا بەکاردەهێنن.

مینز لە كۆتاییدا گوتی:

“ئەوەی کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان ئێستا لە کاتی وەستانەکاندا دەیکەن جێگەی سەرسوڕمان نییە، بەڵکو رەنگدانەوەی سروشتی بەکاربەریی بینەری ئەمریکییە کە راهاتووە بە ڕێکلامییە یەک لە دوای یەکەکان، ئەمەش ئەو مۆدێلە ئابوورییەیە کە دەبێت چاوی لێ بکرێت بۆ دەستەبەرکردنی بڵاوبوونەوەی یارییەکە لە نێوان خەڵک دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button