ڤیدیۆ… لووتکەی پابەندبوون؛ هەڵسوکەوتی راهێنەری کۆریا بەرامبەر ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەکە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

یاریگا –
کۆریای باشوور لە مۆندیالی 2026 یەکەم تاقیکردنەوەی خۆی بەسەرکەوتووی تێپەڕاند کاتێک توانی 2-1 لە کۆماری چیک بردەوە.
نوێنەرەکەی ئاسیا کەوتووەتە کۆمەڵەی یەکەم کە هاوکات مەکسیکی میواندار و باشووری ئەفریقاشی تێدایە.
کۆریای باشوور کە لە یەکەم یارییاندا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن و توانیان ریمۆنتادا بکەن، خۆیان بۆ رووبەرووبوونەوەی تیمەی خانەخوێ ئامادەدەکەن کە ئەوانیش سێ خاڵیان هەیە دوای بردنەوە لە ئەفریقای باشوور بە ئەنجامی 2-0.
لە گرتەڤیدیۆییەکدا کە لە پلاتفۆڕمە وەرزشیەکاندا زۆر بڵاوبووەتەوە، تێیدا هۆنگ میونگ-بۆی راهێنەری هەڵبژاردەکە لە لووتکەی پابەندبووندا دەردکەوێت کاتێک دەبینێت کانگ ئین لی، ئەستێرەی تیمەکەی لە کاتی راهێنانەکاندا سەرقاڵی مۆبایلەکەیتی.
هۆنگ بەئەسپایی و بەبێ خۆتێکدان، هێمنانە مۆبایلەکە لە دەستی ئەستێرەکەی پاریس سانجێرمان دەسێنێت. بەوەش گروپەکە دەکەونە پێکەنین. هەرچی خودی ناوەڕاستکارەکەیە، بەبێ هیچ کاردانەوە و قسەیەک رووی وەردەگێڕێت و ناچار بە رێساکانی راهێنەرەکەی دەبێت.
دیمەنەکە:
🚨JUST IN: Kang-in Lee got his phone taken from him by Manager Hong Myung-bo during a training session pic.twitter.com/HJRvohCT1C
— Polymarket Sports (@PolymarketSport) June 13, 2026



