گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ سویسرا و قەتەڕ یەکسانبوون

سویسرا و قەتەڕ خاڵەکانیان دابەشکرد

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی سویسرا و قەتەڕ بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوون.

لە کۆمەڵەی دووەم هەڵبژاردەکانی سویسرا، بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا، کەنەدا و قەتەڕ دێن، ئەمشەو لە رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی سویسرا و قەتەڕ، نوێنەرەکەی ئاسیا لە دوایین ساتدا خاڵێکی لە نوێنەرەکەی ئەوروپا وەرگرت.

تاکە گۆڵی سویسرا لەلایەن برێل ئێمبۆلۆ لە خولەکی 17 لە رێی لێدانی سزاوە کرا، دوای ئەوەی بەتەواوی شێوازی یارییکردنیان گۆڕی، لەپێناو پاراستنی ئەنجامەکە.

لە نیوەی دووەم، جولێن لۆپێتێگی، راهێنەری قەتەڕ سەرجەم کارتە هێرشبەرییەکانی بەکارهێنا و تاوەکوو لە دوا ساتدا خوخی گۆڵێ بەرامبەربوونی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button