گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی نەمسا V ئوردن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی نەمسا و ئوردن رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە كاتژمێر 07:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی نەمسا و ئوردن لە یاریگای لێڤی لە سانتا كلارای ئەمریكا رووبەڕووببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەردوو هەڵبژاردەی نەمسا و ئوردن لە كۆمەڵەی دەیەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی ئەرجەنتین و جەزائیر دێن.

نەمسا دەیەوێت لە دوای ئەرجەنتین بلیتێكی گەیشتن بە قۆناخی داهاتووی جامی جیهانی بەدەستبهێنێت.

ئوردن یەكەمجارە لە مێژووی خۆیدا بەشداری لە یارییەكانی جامی جیهانی دەكات.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

نەمسا بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی ئوردن دەبێتەوە.

ئوردن بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی نەمسا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نەمسا

شۆلگێر

لایمەر، لێنهارت، ئالابا، مڤاینوو

شلاگەر، سێیڤاڵد

شمید، سابیتزە، گریگۆریچ

ئارناتۆڤیچ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئوردن

عەبدوڵا

عوبێد، یەزن عەرەب، نەسیب

حەداد، رەشدان، رەوابیدە، ئەبو تەها

موسا تەماری، عەلوان، فاخووری

بابەتی زیاتر

Back to top button