ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چارەنووسی محەمەد سەڵاح یەکلایی بووەوە

یاریگا –

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعودییەوە ناکات.

مایکڵ ئێمێنالۆ، بەڕێوەبەری خولی رۆشنی سعودیە لە نوێترین لێدوای کە تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، پەیوەندیکردنی محەمەد سەڵاح بە خولەکەیان لەم کاتەدا بەدوور دەزانێت.

محەمەد سەڵاح لە مێرکاتۆی زستانەدا پەیوەندی بە یانەکانی سعودییەوە ناکات. سەڵاح هاوشێوەی مێسی و رۆناڵدۆیە، بۆیە پەلە لە گواستنەوەی ناکەین.

بۆ گواستنەوەی ئەستێرە میسڕییەکە، ئیتیحاد لە هاوینی رابردوو ئۆفەرێکی خەیاڵی بە بڕی 150 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە لیڤەرپوول کرد، بەڵام رێدز ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و ئامادە نەبوو دەستبەرداری سەڵاح ببێت.

گرێبەستەكەی محەمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت. پێشبینی دەکرێت سعودییەکان دەست لە گواستنەوەی هەڵنەگرن و لە داهاتوودا هەوڵەکانیان لەپێناویدا بخەنەوە گەڕ.

سەڵاح لە هاوینی 2017 لە رۆمای ئیتاڵییەوە بە بڕی 42 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد. بە درێسی رێدز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 327 یاری کردووە، 200 گۆڵی کردووە و 87 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button